گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فالح فەیاز لەسەر ’’کاندیدکردنى’’ بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران هاتەدەنگ

2022.06.29 - 22:20
App store icon Play store icon Play store icon
فالح فەیاز لەسەر ’’کاندیدکردنى’’ بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران هاتەدەنگ

ناس کورد-

فالح فەیاز سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى دەنگۆى کاندیدکردنى بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران رەتکردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەیاز (29-6-2022) لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا وتى "ناوى من نەخراوەتەڕوو بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران، هەندێ ناوى تر تاوتوێکراون". 

  

وتیشى "موقتەدا سەدر لایەنێکى گرنگى عێراقییە بەڵام بەشدارنابێت لە گفتوگۆکانى دیاریکردنى سەرۆک وەزیران".

  

فەیاز جەختیکردەوە، ئەگەر سەدر لەو پڕۆسەیە بەشداربێت، ماناى وایە بەشدارى حکومەت دەکات، ئەویش ئەوەى رەتکردووەتەوە.