گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

سێیەم کۆمپانیاى نەوت پابەندبوونى بە بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى راگەیاند

2022.06.29 - 21:48
App store icon Play store icon Play store icon
سێیەم کۆمپانیاى نەوت پابەندبوونى بە بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى راگەیاند

ناس کورد-

کۆمپانیای زەبەلاحی خزمەتگوزاری نەوتی ئەمریکی "هالیبێرتۆن" چووە ریزى هەردوو کۆمپانیاى شلمبجیر و بەیکەر هیوزەوە و بەغداى ئاگادارکردەوە کە پابەند دەبێت بە بڕیارەکەى دادگای فیدراڵی کە بنەما یاساییەکانی کەرتی وزەی هەرێم هەڵدەوەشێنێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە نامەیەکدا کە لە 28ی حوزەیران نووسراوە و ئاراستەی وەزیری نەوتی عێراق کراوە، هالیبێرتۆن رایگەیاندووە، خۆیان لە گرێبەستی نوێ یان بەشداریکردن لە تەندەرەکانی بەردەوام لە هەرێمی کوردستان بە بێ رەزامەندى بەغدا بەدوور دەگرن، ئەوەش بەپێی پێگەى "iraqoilreport".

 

نامەکەی هالیبێرتۆن لە وەڵامی کۆمەڵێک نامەى وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی عێراق و کۆمپانیای نەوتی بەسرە هاتووە کە رێنمایی "هەموو بەڵێندەرە سەرەکییەکان و بەڵێندەرە لاوەکییەکان" دەکەن بۆ پچڕاندنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم لە ماوەی سێ مانگدا ئەگەرنا لەلایەن بەغداوە دەخرێنە لیستی ڕەشەوە.

 

پێشتر كۆمپانیای (شلمبجیر)ی ئەمەریكی پابەندبوونى بە بڕیارەکەى داداى فیدراڵى عێراق راگەیاند لەبارەى دۆسیەى نەوت و غازى هەرێم.  

 

لەدواى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى عێراقەوە دژى کەرتى وزەى هەرێم، وەزارەتى نەوت کۆمپانیا نەوتییەکانى لە هەرێم ئاگادارکردەوە کە پابەندى بڕیارەکەبن و لەکارکردن لەهەرێم بکشێنەوە.

 

حکومەتى هەرێمى کوردستان کە جەخت لە یاسایی بوونى وەبەرهێنان لە کەرتى نەوتى هەرێم دەکاتەوە، کۆمپانیاکانى دڵنیاکردووەتەوە کە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ بەرگریکردن لێیان و جەختدەکاتەوە کە پابەندى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى نابێت.

 

جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێم (29-6-2022) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا وتى "تا ئێستا هیچ کۆمپانیایەکى نەوتى کە گرێبەستى لەگەڵ هەرێم هەیە نەکشاوەتەوە".

 

حکومەتى هەرێم  (29-6-2022) لەدواى کۆبوونەوەى لە هەولێر داواى لە لە حکومەتی فیدڕاڵیی و وەزارەتی نەوت کرد کە "گوشاریی ناڕەوایان" بۆ سەر وەبەرهێنەرانی نێودەوڵەتی بواری نەوت وگاز لە هەرێم ڕابگرن.