گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

حکومەتى هەرێم قسەى نوێ لەسەر کوالێتى بەنزینى 800 دینارى دەکات

2022.06.29 - 20:13
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم قسەى نوێ لەسەر کوالێتى بەنزینى 800 دینارى دەکات

ناس کورد-

 

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، کولێتى بەنزینى پاڵپشتیکراو لەلایەن حکومەتەوە "زۆر باشە" و زۆر لە بەنزینى بازرگانى باشترە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل (29-6-2022) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا وتى "کوالێتى بەنزینى حکومى بەپێى کوالێتى وەزارەتى سامانە سروشتییەکانە و زۆر لە بەنزینى بازرگانى باشترە".

 

وتیشى "حکومەت مانگانە 31 ملیۆن دۆلار بۆ پاڵپشتى نرخى بەنزینى 690 دینارى و 800 دینارى تەرخان دەکات".