گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

چوارچێوەى شیعى تاوتوێی دیاریکردنى ’’سەرۆک وەزیرانێکى سەربەخۆ’’ دەکات

2022.06.29 - 19:59
App store icon Play store icon Play store icon
چوارچێوەى شیعى تاوتوێی دیاریکردنى ’’سەرۆک وەزیرانێکى سەربەخۆ’’ دەکات

ناس کورد-

 

چوارچێوەی هەماهەنگی دوپاتیكردەوە كە كرانەوە هەیە سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیران لەناو سەربەخۆكان، هاوكات جەختی لەوە كردەوە كە شەقامی عێراق چاوەڕێی پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز دەكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوێنەری کوتلەى ( المنتج الوطني) سەر بە هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی، ئیبتیسام حیلالی (29ی حوزەیرانی 2022) بە ئاژانسى فەرمى عێراقى وت "کۆبوونەوەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەردەوامن و کراوەیە بەرەو رووى هەموو کوتلەکان، کۆبوونەوە لەگەڵ هاوپەیمانی سەروەری و هاوپەیمانی عەزم و سەربەخۆکان دەکرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت."

  

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئاڵنگاری گەورە ڕووبەڕووی چوارچێوەی هەماهەنگی دەبێتەوە بۆ پێکهێنانی حکومەت، بەتایبەتی دوای دەستلەکارکێشانەوەی کوتلەى سەدری، چوارچێوە بەرپرسیارێتی پێکهێنانی حکومەت و دانوستان لەگەڵ هەموو کوتلەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز لە ئەستۆ گرتووە". 

 

ئیبتیسام حیلالی دەڵێت "شەقامی عێراقى چاوەڕێی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز دەکات، کراوەیی هەیە بەرەو رووى سەربەخۆکان، بە جۆرێک کاندیدی سەرۆک وەزیران کەسایەتییەکی سەربەخۆ و کارامە بێت کە توانای بەڕێوەبردنی عێراقی هەبێت و دەربازى بکات لەو قەیرانانەی کە پێیدا تێدەپەڕێت”.