گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

وەزیرى ناوخۆ: دەگەین بەسەرچاوەى چەکى بکوژى دوو مامۆستاکە

2022.06.29 - 16:24
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى ناوخۆ: دەگەین بەسەرچاوەى چەکى بکوژى دوو مامۆستاکە

ناس کورد-

 

وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، ئەگەر ئەوە راست بێت کە بکوژى دوو مامۆستاکە بە ئۆنلاین چەکى کڕیوە، دەگەن بەسەرچاوەى چەکەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێبەر ئەحمەد (29-6-2022) بە رۆژنامەنوسانى وت "هەندێ پەیج پەیدابوون بۆ کڕین و فرۆشتن بەچەک، داوامان لە پۆلیس و ئاسایش کردووە بەزووترین کات ئەو پەیجانە و ئەوانەى لەپشتیەوەن دیارى بکرێن".

 

وتیشى "ئەگەر ئەوە راست بێت کە بکوژى دوو مامۆستاکە بەئۆنلاین چەکى کڕیوە، ئەوە دەگەینە سەرچاوەى چەکەکە و ئەوەى پێی فرۆشتووە روبەڕووى یاسا دەکرێتەوە".

 

ڕێبەر ئەحمەد باسى لەوەشکرد، لەچەند رۆژى داهاتوودا یاساى چەک لە هەرێم دەچێتە بوارى جیبەجێکردنەوە تا کەمترین مۆڵەتى چەک بەخەڵک بدرێت.

 

داواشى لە دادگا کرد بەزویی کەیسى کوژرانى دوو مامۆستاکە یەکلایی بکاتەوە.