کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد
لە پێشانگایەکی نێودەوڵەتیدا لە شاری تەورێزی ئێران گەورەترین فەرشی بەدەست چندراو نمایشکرا، کە 600 مەتر چوار گۆشەیە و 70 ڕەنگی جیاوازی تێدا بەکراهێندراوە و کێشی سێ تۆنە.

بەپێی هەواڵی میدیای فەرمی ئێران، له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی ته‌ورێز بۆ فه‌رش، كه له‌لایه‌ن حەسەن ڕۆحانی، سه‌ركۆماری ئێران كرایه‌وه، فه‌رشێكی 600 مه‌تری چوارگۆشه نمایش كرا.

فه‌رشه‌كه یه‌ك پارچه‌یه و به ده‌ست چندراوه، 70 ره‌نگی جیاوازی تیادا به‌كارهێندراوه، كێشی سێ تۆنه و له هه‌ر 10 سانتیمه‌ترێكدا 60 ته‌قه‌ڵی لێدراوه.

هەروەها چنینی فه‌رشه‌كه شه‌ش ساڵی خایاندووه و تاكو چواری ئه‌م مانگه‌ش پێشانگاکە له نمایشكردن به‌رده‌وام ده‌بێت.