گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوادەکرێت گۆرانییەکی کازم ساهیر بکرێت بە سرودی نیشتیمانی عیراق

2019.03.15 - 08:58

 

ناس کورد-

پرۆژە یاساییەک پێشکەشکراوە بۆ ئەوەی گۆرانییەکی کازم ساهیری گۆرانیبێژ کە بۆ عیراق وتویەتی ببێت بە سرودی نوێی نیشتیمانی عیراق.

 سەرۆکی فراکسیۆنی چاکسازی و بوونیاد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، پرۆژە یاسای سرودی نیشتیمانی نوێی بە ڕەزامەندی 70 ئەندام لە فراکسیۆنە جیاجیاکان پێشکەش بە سەرۆکی ئەنجومەنەکە کردووە.

لەو پرۆژە یاسایەدا هاتووە، سرودی نیشتیمانی عیراق بگۆڕدرێت بە هۆنراوەی شاعیر ئەسعەد غەریری، کە بە ئاواز و دەنگی گۆرانیبێژی عیراقی کازم ساهیر کراوە بە گۆرانی.

 

سەرۆکی پەرلەمانی عیراقیش پرۆژە یاساکەی ڕەوانەی لیژنەی یاسایی و ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پەرلەمان کردووە، بۆ وتووێژ لەبارەیەوە.

 

لە کانونی دووەمی ساڵی ڕابردوو، کازم ساهیر ئاواتی خواست گۆرانی(سلام عليك على رافديك) ببێت بە سرودی نیشتیمانی عیراق، وە خۆشحاڵبوو بە پێشوازی گەرمی هاوڵاتیان عیراق لە گۆرانییەکەی.

پاش ڕوخانی ڕژێمی پێشوو، سرودی (موطني) بووە سرودی نیشتیمانی عیراق، کە هۆنراوەی شاعیری فەڵەستینی ئیبراهیم تۆقانە.