ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دهۆک ڕەتیکردەوە هیچ توشبوویەکی کۆلێرا گیانی لەدەست دابێت و دەڵێت، "ئەو ژنەی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی لالاڤ گیانی لەدەست دا نەخۆشی شێرپەنجەی هەبووە نەک کۆلێرا."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (29ی حوزەیرانی 2022) دەڵێت، ئەو نەخۆشە بەهۆی هەبوونی چەند نیشانەیەک گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی لالاڤ و پشکنینی کۆلێراکەی نێگەتیڤ بووە، بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە گیانی لەدەستداوە.
ڕاشیگەیاندووە، تاوەکو ئێستا هیچ تووشبوویێکی کۆلێرا لە سنوورەکە تۆمار نەکراوە و ڕۆژانە پشکنین دەکرێت.
ڕوونکردنەوەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە "هەر تووشبوونێک تۆمار بکرێت خەڵکی لێ ئاگادار دەکەنەوە."