گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’قەیرانەکە نامێنێت’’

بەغدا هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانی بەقاچاخبردنی بةنزيني بۆ هەرێم ڕاگەیاند

2022.06.29 - 15:07
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانی بەقاچاخبردنی بةنزيني بۆ هەرێم ڕاگەیاند

ناس کورد-

وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەڵوەشاندنەوە و پووچەڵكردنەوەی زۆرێك لە تۆڕەكانی بەقاچاخبردنی سوتەمەنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند و دەڵێت، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا كۆتایی بە قەیرانی سووتەمەنی لە بەغدا و بەشێك لە پارێزگاكان دەهێنرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خالید ئەلموحەننا، وتەبێژی وەزارەتەكە بە ئاژانسی هەواڵیی عێراقییەی (29ی حوزەیرانی 2022) ڕاگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا لە بەغدا و هەندێك لە پارێزگاکان قەیرانی سووتەمەنی هەبووە چونكە هەندێك كەس سوتەمەنیان بە قاچاخ بردووە بۆ هەرێمی كوردستان، وەزارەتی ناوخۆ ڕۆڵێكی سەرەكی و بەرچاوی هەبوو لە پووچەڵكردنەوەی زۆرێك لە تۆڕەكانی قاچاخچێتی بە هەماهەنگی لەگەڵ خاڵەكانی پشكنین لە ناوچەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان".

 

ئاماژەی بەوەدا، "فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان فەرمانی بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان کرد ئەركی بەرەنگاربوونەوەی بەقاچاخبردنی سوتەمەنی بگرنەئەستۆ و هەماهەنگی لە نێوان پێكهاتەكان و یەكەكاندا بەردەوامە."


ئاماژەی بەوەشكرد، "هەڵمەتێكی گەورە هەیە بۆ رێگریكردن لە دزەكردنی سووتەمەنی یان بەرهەمە نەوتییەكان بۆ ناو هەرێمی كوردستان" و وتیشی، "لە ڕۆژانی داهاتوودا كۆتایی بە كەمی سووتەمەنی لە بەغدا و هەندێك پارێزگا دێت."


جەختیکردەوە کە "هەندێك لە خاوەن بەنزینخانەكان بڕێک سووتەمەنی هەڵدەگرن بە مەبەستی دزەكردنی و فرۆشتنی لە بازاڕی ڕەشدا" و باسی لەوەشکرد کە "زۆرێك لەو وێستگەیانە دەستیان بەسەردا گیراوە، جگە لە دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەکی زۆر تانکەی گواستنەوەی سوتەمەنی."