گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و زانیاری

ئاسایشی ڕاپەڕین: کەسە مەترسیدارەکەمان دەستگیرکرد

2022.06.29 - 14:09
App store icon Play store icon Play store icon
ئاسایشی ڕاپەڕین: کەسە مەترسیدارەکەمان دەستگیرکرد

ناس کورد-

ئاسایشی ڕاپەڕین دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند کە تۆمەتبارە بە دزیکردن لە ماڵان و چەندین شوێنی تر و پێشتریش بڕیاری دەستگیرکردنی ھەبووە، بەڵام خۆی ڕادەستنەکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا (29ی حوزەیرانی 2022) ئاماژەی بەوەکردووە، لە ھەڵمەتێکدا ھێزەکانیان لە یاریدەدەرێتی ‎ئاسایشی حاجیاوا توانیان کەسێکی مەترسیدار دەستگیر بکەن کە دەستی ھەبوو لە دزیکردن لە ماڵان و بڕینی چەندین شوێنی کار و کەسابەتی خەڵک.

 

ڕاشیگەیاند، تۆمەتبارەکە لە چیای ماکۆک دوای ھەوڵی تەقەکردن و ھەڵاتن توانییان دەستگیری بکەن کە دانیشتوی قەزای کۆیەیە و لەدایکبووی 1994 و پێشتریش لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی ڕانیە لە ئیدارە ڕاپەڕین فەرمانی دەستگیرکردنی ھەبووە، بەڵام خۆی ڕادەست نەکردووە.

 

ئاسایشی ڕاپەڕین ئاشکراشیکردووە، تۆمەتبارەکە ئۆتۆمبێلکی لە جۆری نیسان پاترۆلی بێسەرەتای بە ژمارە بەغداد پێبووە لەگەڵ کڵاشینکۆفێک لە جۆری سینی یەک مەخزەنی پڕ فیشەک و دوو مۆبایل و چەندین کەل و پەلی تر.

 

 

me_ga.php?id=5383me_ga.php?id=5384me_ga.php?id=5382me_ga.php?id=5381