گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجومەنی وەزیران لەسەر هێرشە موشەکییەکان و فشارەکانی بەغدا کۆدەبێتەوە

2022.06.29 - 10:40
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنی وەزیران لەسەر هێرشە موشەکییەکان و فشارەکانی بەغدا کۆدەبێتەوە

ناس کورد-

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تاوتوێی هێرشە موشەکییەکان و فشارەکانی حکومەتی فیدڕاڵ بۆ وەبەرهێنەرانی بواری نەوت و گاز و هەروەها بودجەی گشتیی ساڵی 2022ی هەرێم دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 29ی حوزەیرانی 2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم، لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:

 

- خستنەڕووی بابەتی چەندبارەبوونەوەی هێرشەکان بۆ سەر خەڵک و ژێرخانی کوردستان لە چەند مانگی ڕابردوودا و گرنگیی پێکهێنانی هێزی هاوبەشی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی و ڕێکارەکانی هەردوو وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و ناوخۆ بۆ پاراستنی ژێرخانی گشتی و دامەزراوەکانی نەوت و گاز.


- خستنەڕووی بابەتی گوشاری بەردەوامی حکومەتی فیدڕالی بۆ وەبەرهێنەرانی بواری نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان لە پێناوی پەکخستنی پڕۆژەکانی گەشەپێدانی سەرچاوەکانی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان کە ئەمەش بە ئاشکرا پێشێلکردنی دەسەڵاتە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانە.


- خستنەڕووی بابەتی پڕۆژە بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2022.