کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهان دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 62 دۆلارە، کە دوێنێ بە 65 دۆلار بوو. . ئەمڕۆ هەینی، 2ی ئابی 2019، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازارەکانی جیهان سێ دۆلار دابەزی و بە 62 دۆلار سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا دوینێ بە نزیکەی 65 دۆلار مامەڵەی پێوەکرابوو. . بەهەمانشێوە نرخی نەوتی خاوی ئەمریکیش دابەزی و بەرمیلێکی بە 54 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، کە دوێنێ بە 57 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەی پیوەکرا بوو. . بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت، پەیوەستە بە ئاسایشی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت بەتایبەت گرژییەکانی کەنداو، هەروەها ئاستی بەرهەمهینانی نەوتی بەردین لە لایەن ئەمریکا و زیاdبوون یاخود کەمبوونی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی ئۆپیک. .