گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاسپاردەیەک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ دوای کوشتنی دوو مامۆستاکە

2022.06.29 - 10:34
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاسپاردەیەک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ دوای کوشتنی دوو مامۆستاکە

ناس کورد-

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، ڕووداوەکەی دوێنێی زانکۆی سەڵاحەدین "کارەساتێکی دڵتەزێن بوو، هەرزوو داوام لە وەزیری ناوخۆ کرد پەلەبکەن لە بە دیجیتاڵکردنی ئەو چەکانەی بە خەڵک دەدرێت." 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسرور بارزانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە میانی سەردانی بۆ پێشانگای هایتێکس لە هەولێر (29ی حوزەیرانی 2022) وتی، "دەبێت ئەم جۆرە تاوانانە کۆتایی پێ بهێنرێت، هەر دوێنێ بە وەزیری ناوخۆم ڕاگەیاند کە پێویستە پەلە بکەن لە بە دیجیتاڵکردنی ئەو چەکانەی کە بە خەڵک دەدرێت، دەبێت هەرچی چەکی یاساییە بە تایبەتمەندییەکانی خۆیەوە لای حکومەت هەبێت و هەرچی چەکی نایاسایش هەیە حکومەتی ڕادەستی یاسای دەکات."

 

ناوبراو جەختیکردەوە کە "هەوڵێکی زۆرمان داوا و بەرنامە هەیە بۆ کۆکردنەوەی چەکی بێمۆڵەت، هەرکەس چەکی هەڵدەگرێت دەبێت خۆی ناونوس بکات، ئەمەش دیاردەی چەکهەڵگرتن کۆنتڕۆڵ دەکات و چیتر خەڵکی تر نەتوانێت بەکاریان بهێنێت."

 

سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدین وەردەکاریی هۆکاری کوشتنی دوو مامۆستاکەی زانکۆکەی ئاشکرا کرد کە بۆ دوو ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و دەشڵێت، خوێندن لە زانکۆکە بەردەوام دەبێت و گیانی مامۆستایان و قوتابیان پارێزراوە.

 

 

زانکۆکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (28ی حوزەیرانی 2022) دەڵێت، "به‌داخه‌وه‌ دوێنێ كاتژمێر 8:15 خولەکی به‌یانی، قوتابییه‌ک هه‌ڵده‌كوتێته‌ سه‌ر ئۆفیسی ڕاگری كۆلێژی یاسای زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر و ده‌ێی نوێی زانكۆ، كه‌ ماڵی مامۆستایانی زانكۆی سه‌لاحه‌دینی لێیه‌."

 

دەشڵێت، "ئه‌مه‌ش له‌ ئه‌نجامی پێشینه‌ی مامه‌ڵه‌یه‌كی نه‌قلكردنی به‌ر له‌ دوو ساڵ بووه‌، ئه‌مڕۆ هه‌مان قوتابی هه‌ڵیكوتایه‌ سه‌ر ‌ ئۆفیسی ( پڕۆفیسۆر د.كاوان ئیسماعیل –ڕاگری كۆلێژی یاسا) و ماڵی ( پ.ی.د. ئیدریس حه‌مه‌ خان- مامۆستا له‌ كۆلێژی ئه‌ندازیاری) له‌ ئه‌نجامدا هه‌ردووكیان شه‌هید ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كارگوزارێكی كۆلێژی یاسا بریندار ده‌كات."

 

زانکۆی سەڵاحەدین دڵنیایی داوە کە "پڕۆسه‌ی خوێندن به‌ردوام ده‌بێت و گیانی مامۆستایانمان پارێزراوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌كان خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ی ووردن له‌م ڕووداوه‌ كاره‌ساتباره‌ بۆئەوەی تاوانبار به‌ سزای یاسایی بگه‌یەندرێت."