گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەى سەرۆککۆمار؟

دەوڵەتی یاسا وادەی پێکهێنانی حکومەت ئاشکرا دەکات

2022.06.29 - 09:45
App store icon Play store icon Play store icon
دەوڵەتی یاسا وادەی پێکهێنانی حکومەت ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

جاسم محەمەد جەعفەر، سەرکردە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کە بەشێکی سەرەکییە لە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، "لەدوای یەکلاییبوونەوەی دۆسیەی جێگرەوەکانی پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکانی ڕەوتی سەدر، چوارچێوەی هەماهەنگی دەیەوێت لە مانگی تەموزدا پرسی پێکهێنانی حکومەت یەکلایی بکاتەوە." 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

جاسم محەمەد جەعفەر لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراقییە (29ی حوزەیرانی 2022) وتی، "لەدوای یەکلاییبوونەوەی پرسی پەرلەمانتارە جێگرەوەکان، ژمارەی پەرلەمانتارانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەبێتە 130 پەرلەمانتار، بۆیە ئەگەر کرا پرسی حکومەت لە مانگی تەموزدا یەکلایی دەکرێتەوە."

 

دەشڵێت، "چوارچێوەی هەماهەنگی میکانیزمی یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی سەرۆکوەزیرانی داناوە، تەنانەت بۆ کاتێکیش کە چەند کاندیدێک هەبوون."

 

ئەو سەرکردەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوەشدا کە "میکانیزمێکیش دانراوە بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسی سەرۆککۆمار لەنێوان دوو حزبە کوردییەکەدا بە سازان، یاخود دانانی کەسی سێیەم و جیاواز لە دوو کەسەی ئەوان دایانناوە."

 

جەختیکردەوە ک "دۆخەکە تا ڕادەیەک جێگیرە بۆ پێکهێنانی حکومەت."