گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێکیان چانسى زیاترە

چوارچێوەى شیعە سێ کاندید بۆ سەرۆک وەزیران ئاشکرادەکات

2022.06.28 - 23:13
App store icon Play store icon Play store icon
چوارچێوەى شیعە سێ کاندید بۆ سەرۆک وەزیران ئاشکرادەکات

ناس كورد-

 

سەرکردەیەکى هاوپەیمانى فەتح کە بەشێکە لە چوارچێوەى هەماهەنگى سێ کاندیدى ئاشکراکرد کە چوارچێوە تاوتوێی کاندیدکردنیانى کردووە بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى فەتلاوى (28-6-2022) لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا وتى "سێ ناو لەلایەن چوارچێوەى هەماهەنگییەوە تاوتوێ کراون بۆ ئەوەى کاندیدبکرێن بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران".

 

وتیشى ئەو سێ کەسە پێکهاتوون لە، شیاع سودانى، نورى مالیکى، قاسم ئەعرەجى.

 

بەوتەى فەتلاوى، شیاع سودانى چانسى زیاترە، چونکە دۆسیەى گەندەڵى لەسەر نییە و و بەوە ناسراوە کە پەیوەندى تایبەتى و کارى سیاسی جیاکردووەتەوە، هەروەها کەسێکى بەهێزە و مشتومڕاویی نییە، زۆرێک لەلایەنەکان پشتیوانى دەکەن.