گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

وەزارەتێک هەلى کارى بۆ دەرچووانی دانەمەزراو راگەیاند

2022.06.28 - 21:37
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتێک هەلى کارى بۆ دەرچووانی دانەمەزراو راگەیاند

ناس کورد-

 

وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو هەلى کارى بۆ دەرچووانی بەشەکانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری دانەمەزراو راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەسەر ئاستی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لێژنەی باڵای وەزاری پێکهاتوو دەست بەکاردەبێت، بەمەبەسی پاڵاوتن و وەرگرتن و زانیاری کەسی لەدەرچووانی دانەمەزراو لەبەشەکانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری کە خواستی کارکردن و سەرپەرشتیاریان هەیە بەپێی (بڕوانامە ، پسپۆری ، ساڵی دەرچوو ، ئەزموون ).

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

ئاگاداری بۆ سەرجەم دەرچووانی بەشەکانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری دانەمەزراو .

 

پاڵپشت بە یاسای ژمارە (20 )ی ساڵی2021 ی سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکانی کشتوکاڵی لە کەرتی تایبەت، وە ئاماژە بەڕێنمایی ژمارە(4) ی تایبەت بە جێبەجێکردنی ئەم یاسا و رێنمایی و رێکارانە ، لەسەر ئاستی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لێژنەی باڵای وەزاری پێکهاتوو دەست بەکاردەبێت، بەمەبەسی پاڵاوتن و وەرگرتن و زانیاری کەسی لەدەرچووانی دانەمەزراو لەبەشەکانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری کە خواستی کارکردن و سەرپەرشتیاریان هەیە بەپێی (بڕوانامە ، پسپۆری ، ساڵی دەرچوو ، ئەزموون )

 

ئەم پرۆسەیە دەسپێدەکات لەرێکەوتی 2022/7/3 تاوەکو ماوەی 2022/8/1 بەردەوام دەبێت.لەهەمانکاتدا سەرجەم فەرمانگە پەیوەندی دارەکانی وەزارەت هەماهەنگی ئامادەکاری دەکەن بۆ دانانی بەرنامەی خولی شیاندن و ڕاهێنان بەشێوەی تیوری و پراکتیکی و ئامادەکردنی گرێبەستی کارکردن و جێگیرکردنی ئەرک و مافەکانی سەرپەرشتیاران بەپێی ئەو میکانیزمانەی کە دانراوە هەنگاو بەهەنگاو لەچوارچێوەی یاساکە و رێنمایی ئامادەکراو.

 

بەرێزانی دەرچووی بەشەکانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری بەپێی شوێنی جوگرافی و نیشتەجێبونی خۆیان دەتوانن سەردانی ب.گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن ،بۆ‌ پێدانی زانیاری لەلایەن ئەو لێژنەیەی کە سەرپەرشتی تۆمارکردنی ناوەکان دەکات .

 

ئەم هەنگاوەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکێکە لە کارنامە ستراتیژیەکانی گەشەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵ، کە دەرفەتی کار و سوودمەند بوون بۆ هەزاران دەرچوو دەرخسێنێ و دەبێتە وەچەرخانێکی بەهێزی بوژانەوەی داهاتی تاک و خێزان لەرێگەی سەرپەرشتی کردنی پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت ،بە چاودێری و سەرپەرشتی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو .

 

تێبینی / ئەم فۆرمەی پردەکرێتەوە بەخۆرایی دابەش دەکرێت لەسەر ئاستی فەرمانگە کشتوکاڵیەکانی هەرێمی کوردستان.

 

راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو