ناس کورد-
وه‌زیری پێشتری دادی هه‌رێم داوادەکات ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌په‌له لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوی كوشتنی دوو مامۆستاكه‌ی زانكۆ بكات و به‌پێی ماده‌ی 406 بکوژەکە لەسێدارە بدرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شێروان حه‌یده‌ری (28-6-2022) بە میدیاى پارتى وت "پێویستیە رێكارێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوه بگیرێتەبەر، چونكه تاوانبار حه‌ره‌می زانكۆی شكاندووه و راگری كۆلیژی كوشتووه و مامۆستایه‌كی زانكۆیشی له‌ماڵی خۆی كوشتووه".
وتیشى "ئه‌وانه له كاتی ئه‌ركدا بوون، پێویسته ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری رێكارێكی تایبه‌تی بكات نه‌ك رێكارێكی ئاسایی و دوور و درێژ كه ساڵێك بخایه‌نێت".
بەوتەى حەیدەرى، سزای ئه‌و كه‌سه سێداره‌یه، چونكه به‌پێی یاسا ده‌كرێت سزا بدرێت و په‌له بكرێت. "ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری مافی هه‌یه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له بكات به‌ھۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه، پێویسته دادگا ئه‌و كه‌یسه به ماده‌ی 406ی یاسای سزای عێراقی یه‌كلا بكاته‌وه و ده‌توانێ جێبه‌جێیشی بكات".
ماوەى 17 ساڵە لە هەرێمى کوردستان سزاى لەسێدارەدان راگیراوە و جێبەجێ ناکرێت.