ناس كورد-
بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی بازگهكان لەبارەی دەستگیرکردنی بکوژی دوو مامۆستاکەی زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر ڕایگەیاند، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان دەستگیرکراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاسایشی بازگەکان لە ڕاگەیەنراوێکدا (28ی حوزەیرانی 2022) ئاماژەی بەوەداوە، "ئەمڕۆ دوای ئاگادارکردنەوەی بەرێوەبەرایەتیمان لە لایەن بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە بوونی تاوانێکی کوشتن لە شاری هەولێر، دوای گشتاندن لە لایەن بازگەکانمان لە سنووری پارێزگای هەولێر بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان توانرا کەسی تاوانبار دەستگیر بکەین و رادەستی یاسای بکەین، کە تۆمەتبار بووە بە کوشتنی دوو مامۆستای زانکۆ".