گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە: هەموو ڕێکارێک بگرنەبەر

2022.06.28 - 13:36
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە: هەموو ڕێکارێک بگرنەبەر

ناس کورد-

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەبارەى کوژرانی دوو مامۆستای زانکۆی سەڵاحەدین لەلایەن خوێندکارێکەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوا دەکات "وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان هەموو ڕێکارێکی پێویست بگرنەبەر".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

مەسرور بارزانی لە ڕاگەیەنراوێکدا (28ی حوزەیرانی 2022) دەڵێت، "زۆر خەمبارم بە شەهیدبوونی د.کاوان ئیسماعیل و د.ئیدریس حەمەخان . لە دەستدانی ئەو دوو مامۆستا بەڕێزە، کارەساتێکی دڵتەزێنە. پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکانیان و لە خۆمانیش دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات."


دەشڵێت، "وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان، توانیان لە ماوەیەکی کەمدا، تاوانبار دەستگیر بکەن و ڕادەستی یاسای بکەن بۆ ئەوەی بە سزای یاسایی خۆی بگات."


مەسرور بارزانی جەختیکردووەتەوە کە "دەبێ وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان، هەموو ڕێکارێکی پێویست بگرنەبەر بۆ بنبڕکردنی چەکی بێ مۆڵەت و ڕووبەڕوو بوونەوەی تاوانباران و خراپکاران لە هەر پلە و ئاستێکدا بن."