ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەکات تەنکی ماڵەکانیان پاکبکەنەوە، ئەوەش بەمەبەستی سەلامەتی و تەندروستی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند "بۆ تەندروستی هاوڵاتییان و سەلامەتی خێزانەكەت پێویستە ساڵانە دوو بۆ سێ جار تانكی ئاوی خواردنەوەتان بشۆن و سەریان داپۆشن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، " تیمەكانی بەشی تانكییەكان لە بەڕێوبەرایەتیی ئاوی سلێمانی هەموو سێ بۆ شەش مانگێك تانكی و خەزانەكانی ئاوی بەڕێوبەرایەتییەکە دەشۆن و بەردەوامیش چاودێری و بەدواداچوونی بۆ دەكەن".