گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و زانیاری

تەرمی کچە پێشکەشکارێکی بەناوبانگ دوای 20 ڕۆژ دیارنەمانی دۆزرایەوە

2022.06.27 - 23:44
App store icon Play store icon Play store icon
تەرمی کچە پێشکەشکارێکی بەناوبانگ دوای 20 ڕۆژ دیارنەمانی دۆزرایەوە

ناس کورد-

میدیاکانی میسر بڵاویانکردەوە، دوای 20 ڕۆژ لە دیارنەمانی و بەدواداچوونی بەردەوام، تەرمی پێشکەشکار شەیما جەمال لەناو ڤێلایەکدا دۆزرایەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕی "القاهرة 24" ئاشکرای کرد کە هێزە ئەمنییەکان لە شاری جیزە تەرمی شەیمایان دۆزیوەتەوە کە لەناو ڤێلایەکدا شاردرابوویەوە، شەیما یەکێکە لە پێشکەشکارە بەناوبانگەکانی میسر و بە "پێشکەشکاری هیرۆین" ناسرابوو.

 

بەپێی زانیارییەکانی میدیا میسرییەکان، مێردی شەیما ئاگاداری هێزە ئەمنییەکانی کردووە کە ژنەکەی دیار نەماوە، لە کۆتا پەیوەندیشدا وتوویەتی کە لە یەکێک لە ساڵۆنەکانە و قژی چاک دەکات.

 

هەرزوو تیمێکی لێکۆڵینەوە و گەڕان دەستی بەکارەکانی کرد و لەڕێگەی وردبوونەوەی لە کامێراکانی چاودێری، تەواوی بەڵگەکان کۆکرانەوە.

 

لە یەکێک لە بەرنامەکانیدا لە ساڵی 2017 لەسەر ماددە هۆشبەرەکان، شەیما کیسێک ماددەی هۆشبەری لە پەخشی ڕاستەوخۆدا دەرهێنا و وتی، "من بەڵێنم داوە بۆنی هیرۆین بکەم لە پەخشی ڕاستەوخۆدا، دینەکەشم فەرمانی پێداوم ڕاستگۆبم لە بەڵێنەکانمدا، وەالله بۆنەکەشی خۆشە."

 

هەر دوای ئەو بەرنامەیە، ئەو تەلەفزیۆنەی شەیما کاری تێدا دەکرد لەسەر داوای سەندیکای ڕۆژنامەنوسان بۆ ماوەی سێ مانگ لە کارکردن دوورخرایەوە."

المذيعة شيماء جمالالإعلامية شيماء جمال - صورة أرشيفيةالمذيعة المختفية شيماء جمالالمذيعة شيماء جمال