گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق هۆکاری بەقاچاخبردنی بەنزینی بۆ هەرێم ئاشکرا کرد

2022.06.27 - 22:32
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی ناوخۆی عێراق هۆکاری بەقاچاخبردنی بەنزینی بۆ هەرێم ئاشکرا کرد

ناس کورد-

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بوونی هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد بۆ پووچەڵکردنەوە و ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی سووتەمەنی و ئاماژەی بە چەند ڕێوشوێنێکی ئەمنی کرد کە دەبێتەهۆی هۆی کەمکردنەوەی قەیرانی سووتەمەنی لە ژمارەیەک پارێزگادا کە مەبەست لێی کەرکوکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خالد ئەلموحەننا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراقییە (27ی حوزەیرانی 2022) وتی، "وەزارەتەکە سەرکەوتوو بوو لە کۆنترۆڵکردن و هەڵوەشاندنەوەی زۆرێک لە تۆڕەکانی قاچاخچێتی سووتەمەنی"، ئاماژەی بەوەشکردووە کە "ڕێنمایی و ڕاسپاردەکانی ئەم دواییەی مستەفا کازمیی سەرۆکوەزیران بۆ دەستێوەردانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان و ئەنجامدانی هەماهەنگی زیاتر ڕۆڵی سەرەکی بینیوە لە دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر لە سووتەمەنی قاچاخ".


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هۆكاری قاچاخكردنی سووتەمەنی بۆ هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە بۆ جیاوازی نرخی سووتەمەنی لەنێوان هەرێم و باقی پارێزگاكانی عێراقدا"، ئاماژەی بەوەشدا كە "لەگەڵ چڕبوونەوەی هەڵمەتی ئەمنی، قەیرانی سوتەمەنیش لە هەندێک لە پارێزگاکان کەم دەبێتەوە”.

 

ئەلموحەننا جەختی لەوە کردەوە کە "دەیان بەنزینخانە دەستی بەسەردا گیراوە کە سووتەمەنی لە تانکی تایبەتدا هەڵدەگرن بە ئامانجی بەقاچاخکردنی".