گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە کێڵگەی کۆرمۆر

لێدوانێکی فەرمی لەبارەى ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی پێشمەرگە و سوپای عێراق

2022.06.27 - 21:58
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێکی فەرمی لەبارەى ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی پێشمەرگە و سوپای عێراق

ناس کورد-

نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە لە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕاگەیاند، هیچ مەترسییەک نییە بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە لە کێڵگەی کۆرمۆر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 


عادل جەبار، نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە لە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە میانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەنوس کارزان عوسمان (27ی حوزەیرانی 2022) رایگەیاند، هێزەکانی سوپای عێراق بێ ئاگاداری وەزارەتی پێشمەرگە هەڵمەتێکی کێوماڵکردنیان دەستپێکردبوو.

 

وتیشی، لە دوای ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن پێشمەرگەوە سوپای عێراق کۆتاییان بە هەڵمەتی کێوماڵەکەیان هێنا.

 

ئەوەشی خستەڕوو، هیچ مەترسییەک نییە بۆ رووبەڕوبوونەوەی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە لە کێڵگەی کۆرمۆر.

 

نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە لە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق باسی لەوەشکرد، دەنگۆی جوڵەکانی سوپای عێراق لەنزیک کێڵگە نەوتییەکان راست نییە و ئەگەر جوڵە هەبێت دەبێت ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاگادار بێت و پێشمەرگەش لەو ئۆپراسیۆنە نوێنەری هەیە و بەشداری کۆبونەوەکان دەبێت.

 

ئەوەشی خستەڕوو، ناردنی هێزی زیاتر بۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە چەمچەماڵ تەنها ئاڵوگۆڕی هێزەکان بووە و پەیوەندی بە هەبوونی گرژیەوە نەبووە.

 

هەروەها، لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراقیشەوە، عادل جەبار وتی، پەیوەندییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق زۆر باشە و هەماهەنگیەکی توند هەیە لە نێوان ئەو دوو هێزە و سوپای عێراقیش بێ پێشمەرگە هیچ بڕیارێک نادەن.

 

ئاماژەی بەوەشدا، هێزەکانی هاوپەیمانان لە کۆبونەوەکان بەشدارن و رۆڵی باشیان هەیە بۆ نزیکبوونەوەی سوپای عێراق و پێشمەرگە و هاوکاری هەردوو هێزەکان دەکەن لە هێرشەکانیان بۆ سەر مۆڵگەکانی چەکدارانی داعش لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان هەیە.

 

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کێ ئەو هێرشانەی کردووەتە سەر کیڵگە و بیرە نەوتەکانی کۆرمۆر، عادل جەبار نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە لە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عێراق لیژنەیەکییان پێکهێنا و چونەتە شوێنی رووداوەکە و هێشتا لێکۆڵێنەوەکانی لیژنەکە هیچ ئەنجامی نەبووە و عێراق نیگەرانە لەم هێرشانە.