ناس کورد-
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، سلێمان هەڵشۆی بە کەفالەت ئازادکرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سلێمانی هەڵشۆیی بە کەفالەتی 150 ملیۆن دینار و لەلایەن دادگاوە ئازاد کراوە و شەش کەس بوونەتە کەفیلی.
سلێمان ھەڵشۆیی به هۆی مامه‌ڵه‌كردنی به چه‌ك و ئۆتۆمبێل و موڵك و ماڵی هاووڵاتیان به قه‌رز و ماوه، مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2020 مایه‌پووچبوونی خۆی راگه‌یاند و له‌سه‌ر سكاڵای ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
سلێمان هه‌ڵشۆیی دوایین كه‌سی ئه‌و 86 كه‌سه بوو، كه له‌سه‌ر سكاڵای هاووڵاتیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون و ئازاد كران.
هەزار و 200 كه‌س سكاڵایان له‌سه‌ر سلێمان هه‌ڵشۆیی تۆمار كردووه و بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌وتووه‌ته لای به 15 ملیۆن دۆلار مه‌زنده ده‌كرێت.