گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

ڕوسیا زەمالەی خوێندنی زیاتر بۆ خوێندکارانی هەرێم دابین دەکات

2022.06.27 - 20:18
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوسیا زەمالەی خوێندنی زیاتر بۆ خوێندکارانی هەرێم دابین دەکات

ناس کورد-

کۆنسوڵی ڕوسیا لە هەرێم ئامادەیی دەربڕی بۆ دابینکردنی ژمارەیەکی زیاتری زەمالەی خوێندن بۆ خوێندکارانی هەرێمی کوردستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە (27ی حوزەیرانی 2022) قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم لە هەولێر لەگەڵ ئۆلیک لێڤنین، کۆنسوڵی گشتی کۆماری ڕوسیا لە هەرێم کۆبووەوە و پێکەوە تاوتوێی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییە کلتوری و زانستییەکانی نێوان روسیا و کوردستانیان کرد.


بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، باس لە چۆنییەتی زیادکردنی زەمالەی خوێندن بۆ خوێندکارانی کورد کرا لە زانکۆکانی روسیا و کۆنسوڵی روسیا ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ دابینکردنی ژمارەیەکی زیاتری زەمالەی خوێندن بۆ خوێندکارانی هەرێم.

 

هەروەها باسی "دۆخی سیاسی عێراق و بەربەستەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێ کرا و جێگری سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە لەوەی پێویستە لایەنە کوردستانییەکان بە یەکدەنگی بەشداری لە دانووستانەکاندا بکەن. داواشیکرد لایەنە عێراقییەکان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری عێراقدا ئاستی داواکارییە حیزبییەکانی خۆیان کەم بکەنەوە و لە جیاتی ئەوە گفتوگۆ بکەن لەسەر چارەسەری بنەڕەتی کێشەکانی حکومڕانی و کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا."


لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا "تاوتوێی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییە کلتوری و زانستییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی روسیا کرا، باس لە پێویستی پێکهێنانی دامەزراوەیەکی تایبەت کرا بۆ دروستکردنی پەیوەندیی زانستی لەنێوان زانکۆکانی کوردستان و زانکۆکانی روسیا و بۆ ئەمەش خوێندکارانی کورد لە زانکۆکانی روسیا ئەندام بن لەو دامەزراوەیەدا تا رۆڵی زیاتر ببینین لە بەهێزکردنی پەیوەندی کلتوری و رۆشنبیری و زانستی لەنێوان دوو وڵاتدا."

me_ga.php?id=5372me_ga.php?id=5371me_ga.php?id=5370