گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ئەردۆغان: ئۆپراسیۆن لە باکورى سوریا دەستپێدەکەین

2022.06.27 - 20:02
App store icon Play store icon Play store icon
ئەردۆغان: ئۆپراسیۆن لە باکورى سوریا دەستپێدەکەین

ناس کورد-

 

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆمارى تورکیا رایگەیاند، لەگەڵ تەواوبوونى ئامادەکارییەکان ئۆپراسیۆنى سەربازى لە باکورى سوریا دەستپێدەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى ئەنادۆڵى فەرمى تورکیا لەزارى ئەردۆغانەوە گواستییەوە "دەستپێکردنى ئۆپراسیۆنى نوێ لە باکورى سوریا ئامانج لێی پاراستنى سنورەکانى تورکیایە".

 

وتیشى "دەستپێکردنى ئۆپراسیۆنەکە تەنها لەسەر تەواوبوونى ئامادەکارییەکان وەستاوە".

 

رۆژی 23-05-2022، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا جەختیکردەوە ئۆپەراسیۆن بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستپێدەکەن، بە ئامانجى تەواوکردنى ناوچە ئەمنی بە قوڵایی 30 کیلۆمەتر.  

 

دواتر نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا (24-5-2022) رایگەیاند "هەر هێرشێکی نوێ لە باکوری سوریا زیاتر سەقامگیری ناوچەکە تێکدەدات و هەڵمەتی دژی داعش دەخاتە مەترسییەوە".  

  

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە لێدوانەکانی ئەردۆغان، پرایس وتی "واشنتۆن پێشبینی دەکات تورکیا کە ئەندامێکی ناتۆیە، پابەند بێت بە بەیاننامەی هاوبەشی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ سەبارەت بە راگرتنى ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە باکورى سوریا".