ناس کورد-
پەرلەمانتارێکى پارتی دووپاتی كردەوە، تا ئێستا لەگەڵ یەكێتی نەگەیشتوون بە چارەسەر سەبارەت بە كاندیدی سەرۆككۆمار، دیارترین سیناریۆش لە ئەگەری چارەسەرنەكردنی كێشەكە دەخاتەڕوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شەریف سلێمان پەرلەمانتارى پارتى (27-6-2022) بە ئاژانسى فەرمى عێراقى وت ”دیالۆگ و مشتومڕەکان تا ئێستاش بەردەوامن لەگەڵ یەکێتی سەبارەت بە کاندیدی سەرۆککۆمار و تا ئێستا نەگەیشتوینەتە قۆناغی چارەسەر یان ڕێککەوتن".
ئاماژهی بهوهشكرد، "كۆبوونهوه و گفتوگۆكان له نێوان پارتی و یهكێتی بهردهوامه و گهیشتوونهته ئاستێکى باش".
شەریف سلێمان دەڵێت "دواین سیناریۆ بریتییە لە چوونە ناو دانیشتنی پەرلەمان بە دوو کاندید، بڕیاری كۆتاییش لە دەستی پەرلەماندایە".
پێشتر ستران عەبدوڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی (27-6-2022) بە "ناس کورد"ی وت، "نزیکبوونەوەیەک هەیە لەنێوان پارتی و یەکێتی، بەڵام ئەو نزیکبوونەوەیە زیاتر تایبەتە بە هەرێم و شێوازی هەڵبژاردن لە هەرێم، هیوادارین لەسەر پۆستەکانی بەغداش ڕێکبکەوین و ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە پۆستی سەرۆک کۆمار پشکی ئێمەیە و داواکەشمان ڕەوایە."
وتیشى "هەموو حزبێک ئازادە چۆن کاندیدەکانی دیاری دەکات، تاوەکو ئێستاش هیچ شتێک ڕووی نەداوە تاوەکو کاندیدەکەمان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بگۆڕین، ئەوە خەیاری ئێمەیە و هیوادارین پارتیش خەیارەکەمان قبوڵ بکات."