گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری پەروەردە لەبارەى لابردنی پەروەردەی ئیسلامی: هیچیان بۆ نەمایەوە

2022.06.27 - 18:23
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری پەروەردە لەبارەى لابردنی پەروەردەی ئیسلامی: هیچیان بۆ نەمایەوە

ناس کورد-

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لابردنی خوێندنی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەکانی خوێندن هیچ بنەمایەکی نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی هەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا (27ی حوزەیرانی 2022) دەڵێت، "لابردنی خوێندنی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەکانی خوێندن هیچ بنەمایەکی نییە ، ئەم بابەتە چەندین جار ڕوونکردنەوەی لەسەر دراوە، بەداخەوە ساڵانە ئەم بابەتە بەناڕەوا دەوروژێندرێت، پار ساڵیش هەمان قسە کرا و بەڵام بانگەشەکارانی ئەم بابەتە لە ساڵی خوێندنی (2021-2022) جگە لە ئیحراجی هیچیان بۆ نەمایەوە کە بینیان کتێبەکانی پەروەردەی ئیسلامی بە جوانترین و نوێترین شێواز دیزاین کراون."

 

دەشڵێت، "لێرە بەڵگەی ئەوە دەخەمە ڕوو ئێمە کە ئێستا لە قۆناغی چاپکردنی کتێبەکانین بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2022-2023) یەکەم کتێب کە چاپمان کردبێت کتێبی پەروەردەی ئیسلامییە."

 

me_ga.php?id=5367me_ga.php?id=5368