ناس کورد-
پۆلیسى دهۆک رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر گەنجێک لەناو بازاڕى دهۆک بە فیشەک بریندارکرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
گەنجەکە ناوى ئەیاز سەردارە و شارەزاى تەکنەلۆجیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە.
هێمن سلێمان وتەبێژى پۆلیسى دهۆک لە لێدوانێکى رۆژنامەنوسیدا وتى "دواى کاتژمێر پێنجى ئێوارە لە ناوچەى پانۆراما لە بازاڕى دهۆک ئەو گەنجە تەقەى لێکراوە و بەهۆیەوە بریندار بووە و رەوانەى نەخۆشخانە کراوە".
وتیشى "گولەیەک بەر سەرى کەوتووە و هێشتا دیار نییە هۆکارى رووداوەکە چییە".