ناس کورد-
عبدالسلام دۆلەمەری، سەرۆکی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی-پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، "مەسەلەی دەستکاریکردنی وانەی پەروەردەی ئیسلامی و لابردنی ئەسڵ و ئەساسی نییە و هەندێک لایەن موزایەدە بەم پرسەوە دەکەن بە ئامانجی سیاسی".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕوونکردنەوەیەکە:
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِن جَاءَكُمْ فَاسِقٌ بِنَبَإٍ
فَتَبَيَّنُوا أَن تُصِيبُوا قَوْمًا بِجَهَالَةٍ فَتُصْبِحُوا عَلَىٰ مَا فَعَلْتُمْ نَادِمِينَ (6)
مەسەلەی دەستکاریکردنی وانەی پەروەردەی ئیسلامی و لابردنی ئەسڵ و ئەساسی نییەو هەندێک لایەن موزایەدە بەم پرسەوە دەکەن بە ئامانجی سیاسی،
ئێمە خۆمان کوڕو کچی ئەم وڵاتەین و باش دەزانین میللەتەکەمان چ بابەتێکی قبوڵ نییە و لە پڕۆژەیاسای پەروەردە شتی وا باسنەکراوە،
بەیانی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەپەرلەمانی کوردستان ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدەین لەسەر ئەم بابەتە.
عبدالسلام دۆلەمەری
سەرۆکی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی-پەرلەمانی کوردستان