ناس کورد-
ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو لەبارەى دەنگۆی دەستکاریکردنی بەرنامەی خوێندن و لادانی بابەتی پەروەردەی ئیسلامی هۆشداری دا و ڕایگەیاند، دەستبردن ئەوە "مەترسیدار و قبوڵنەكراوە"
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ دووشەممە ٠27ی حوزەیرانی 2022) سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەشاری سلێمانی لە دیدارێكدا لەگەڵ بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی و ئەنجومەنی شوراو بەرپرسی دەزگاكان کۆبوویەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئاماژەی دا بە دەنگۆی دەستكاریكردنی بەرنامەی خوێندن و لادانی بابەتی پەروەردەی ئیسلامی لە مەنهەجی خوێندنداو ڕایگەیاند، "دەستبردن بۆ ئەم بابەتە مەترسیدارە لەسەر شناس و پێناسەی ئاینی گەلەكەمان و قبوڵ نەكراوەو هیوادارم دەزگا پەیوەندیدارەكان ڕێگەبگرن لەو جۆرە پیلانە نابەرپرسانەو سەرەئێشەیەكی تر بۆ كۆمەڵگەكەمان زیاد نەكەن."