گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

بڕیار لەسەر هەنگاوی یەکەمی تەواوکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون درا

2022.06.27 - 16:41
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیار لەسەر هەنگاوی یەکەمی تەواوکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون درا

ناس کورد-

وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی هەرێم ڕایگەیاند، میکانیزم و ڕێوشوێنی پێویست بۆ تەواوکردن و دابەشکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون دەگیرێتەبەر و "بڕیاردراوە سندوقی نیشتەجێکردن کارا بکرێتەوە کە هەنگاوی یەکەمە بۆ تەواوکردنی یەکەکان".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمرۆ دووشەممە (27ی حوزەیرانی 2022) دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان لە دیوانی وەزارەت سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی کرد تایبەت بەو پڕۆژانەی یەکەی نیشتەجێبون کە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنەوە جێبەجێدەکرێت.


بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکرا سەبارەت بە دانانی پلان و میکانیزم بۆ تەواوکردن و دابەشكردنی ئەو نۆ هەزار و چوار یەکەیەی نیشتەجێبون کە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنەوە جێبەجێدەکرێن، کە بەشێکیان تەنها لایەنی خزمەتگوزاری ماوەو لەقۆناغەکانی کۆتاییدان."

 

ڕاگەیەنراوەکە دەشڵێت، "وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە کۆبونەوەکەدا تیشکی خستەسەر کۆبونەوەکەیان لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی حکومەت تایبەت بە تەواوکردنی یەکەکانی نیشتەجێبون و رایگەیاند؛ خۆشبەختانە بەڕێز سەرۆکی حکومەت بەدەم داواکارییەکانمانەوە هات و چارەسەری گونجاو بۆ تەواوکردنی ئەو نۆ هەزار و چوار یەکەیەی نیشتەجێبون پەسەندکرا."


ئاماژەی بەوەشکرد، "بڕیاردراوە سندوقی نیشتەجێکردن کارا بکرێتەوە، کە هەنگاوی یەکەمە بۆ تەواوکردنی یەکەکان و ئێمەش هەمو هەوڵەکانمان بۆ ئەوە دەبێت کە بەزوترین کات رێوشوێنی پێویست بگرینەبەر و ئەو یەکانەی نیشتەجێبون تەواو بکەین، هەروەک جەختی کردەوە؛ ئامانجمان تەواوکردنی یەکەکان و دابەشکردنیەتی بەسەر کەسانی شایستەدا."


هەر لە کۆبونەوەکەدا "رێنمایی و بڕیاری پێویست دەرکرا، سەبارەت بە چۆنێتی دەستبەکاربونەوەی پڕۆژەکانی نیشتەجێببون و تەواوکردنیان، لەگەڵ دانانی میکانیزمێک بۆ دابەشکردنی یەکەکان."