گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

کۆمپانیایەکى ئەمەریکى پابەندبوونى بە بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى راگەیاند

2022.06.27 - 13:53
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمپانیایەکى ئەمەریکى پابەندبوونى بە بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى راگەیاند

ناس کورد-

 

كۆمپانیای (شلمبجیر)ی ئەمەریكی پابەندبوونى بە بڕیارەکەى داداى فیدراڵى عێراق راگەیاند لەبارەى دۆسیەى نەوت و غازى هەرێم.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى رۆیتەرز بە پشتبەستن بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراق بڵاویکردەوە، کۆمپانیاکە کە لە بوارى خزمەتگوزاریی نەوت کاردەکات بڕیاریداوە لەهەرێمى کوردستان بکشێتەوە و پابەند بێت بە بڕیارەکەى دادگاى فیدرالییەوە.

 

تا ئێستا کۆمپانیاکە بەفەرمى هیچ رونکردنەوەیەکى لەو بارەیەوە نەداوە. ئاژانسى رۆیتەرزیش ئاماژەى بەوەکردووە کە نەتوانراوە بەشێوەیەکى سەربەخۆ ئەو هەواڵە پشتراست بکاتەوە.

 

پێشتر حکومەتى هەرێمى کوردستان کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکانى دڵنیا کردەوە کە هەموو ڕێگەیەک بەکاردەهێنێت بۆ بەرگریکردن لێیان و دۆخێکى سەقامگیریان بۆ دابین دەکات، ئەوەش دواى ئەو راپۆرتانەى باس لە کشانەوەى چەند کۆمپانیایەک دەکەن بەهۆى هێرشە موشەکییەکان و بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵییەوە.  

 

جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێم (27-6-2022) لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان و لە وەڵامى پرسیارێکدا لەبارەى "کشانەوەى" چەند کۆمپانیایەکى بیانى وتى "کۆمپانیاکان دڵنیا دەکەینەوە کە دۆخێکى سەقامگیریان بۆ دابین دەکەین تا بتوانن بەردەوامى بەکارەکانیان بدەن لە هەرێمى کوردستان".  

  

وتیشى  "سەرجەم رێگا دیبلۆماسی و سیاسی و یاساییەکان بەکاردەهێنین بۆ بەرگریکردن لە کۆمپانیاکان و گرەنتى دابینکردنى ئاسایش و سەلامەتى بۆیان".  

  

لەدواى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى لەبارەى دۆسیەى نەوت و گازى هەرێم و هێرشەکانى سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر باس لە کشانەوەى چەند کۆمپانیایەک و راگرتنى کارەکانیان دەکرێت، بەڵام تا ئێستا بەفەرمى هیچ کۆمپانیایەک نەکشاوەتەوە.