گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئاگادارییەک لە کۆمسیۆنەوە بۆ هاووڵاتیان سەبارەت بە کارتی دەنگدان

2022.06.27 - 12:30
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک لە کۆمسیۆنەوە بۆ هاووڵاتیان سەبارەت بە کارتی دەنگدان

ناس کورد- 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ⁄ئۆفیسی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە پرۆسەی دابەشکردنەوەی کارتی دەنگدان بەڕێوەدەچێت بۆ ئەو دەنگدەرانەی پێشتر تۆماری بایۆمەتریان بۆ ئەنجام دراوە و دەتوانن سەردانیان بکەن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ئاگادارییەکە: 

 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ⁄ئۆفیسی پارێزگای سلێمانی لە بەردەوامی کارەکانیدا ڕایدەگەیەنێت لەپاڵ پرۆسەی تۆماری بایۆمیتری بۆ دەنگدان بۆ ئەو دەنگدەرانەی پێشتر تۆمار نەکراون لەگەڵ لەدایکبووانی (٢٠٠٤) ھاوکات پرۆسەی دابەشکردنەوەی کارتی دەنگدانیش بەڕێوەدەچێت بۆ ئەو دەنگدەرانەی پێشتر تۆماری بایۆمەتریان بۆ ئەنجام دراوە و ڕۆژانە لە کاتژمێر (٨:٠٠)ی بەیانی تا (٣:٠٠)پاشنیوەڕۆ دەرگای ناوەندەکانی واڵایە بۆ پێشوازی لە دەنگدەران جگە لە ڕۆژانی ھەینی و شەممە .

 

تێبینی

بۆ تۆماری بایۆمەتری کە حاڵەتەکانی (زیادکردنی ناو لە ئەگەری نەبوونی لە داتای دەنگدەران)و(ڕاستکردنەوەی ھەڵە لەناو یاخود تەمەن) و( لابردنی ناو لە کاتی کۆچی دوایی دەنگدەرێک لەلایەن کەسی پلەیەکی کۆچکردوو) لە خۆ گرتووە پێویستە بەڵگەنامەی فەرمی ببرێت بۆ ناوەندی تۆمار ،وەک

ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عیراقی یان کارتی نیشتیمانی .

کۆبونی خۆراک

کارتی زانیاری

کارتی دەنگدانی کۆن (ئەگەر ھەبوو)

بەڵگەنامەی مردن بۆ (حاڵەتی لابردنی ناوی دەنگدەری کۆچکردوو).

*وە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان*

پێناسی باری شارستانی یا ڕەگەزنامەی عێراقی یان کارتی نیشتیمانی

کارتی دەنگدانی کۆن (گەر ھەبێت)