ناس کورد-
وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، نزیکەی 250 مێگاوات بەرهەمهێنانیان زیاد کردووە و بەمەش کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاد دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئومێد ئەحمەد (27-6-2022) لە لێدوانێکى تەلەفزیۆنیدا بۆ میدیاى فەرمى پارتى وتى "هەرچەندە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، خواستی بەکارهێنان زیاد بووە، بەڵام بەهۆی زیادکردنی بەرهەمهێنانەوە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کاتژمێرێک بۆ کاتژمێرێک و نیو زیاد دەکات".
وتیشى دوای خەرجکردنی گوژمەیەک لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە توانرا دەست بە کاری چاکسازی لە وێستگەکانی کارەبا بکرێت و لە ئەنجامدا یەکەیەک بگەڕێنرێتەوە.