ناس کورد-
بکوژى کچە خوێندکارێکى زانکۆ لەوڵاتى ئوردن لەکاتى گەمارۆدانیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە خۆى کوشت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاسایشى گشتى ئوردن لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، توانیویانە شوێنى بکوژى ئیمان ئیرشید بدۆزنەوە کە لەزانکۆ تەقەى لێکرا و بەهۆیەوە کوژرا.
وتیشى بکوژەکە لەکاتى گەمارۆدانى لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەى لەخۆى کردووە و بەهۆیەوە گیانى لەدەستداوە.
(پێنجشەممە 23-6-2022) لە زانکۆیەکی وڵاتی ئوردن، کەسێک تەقەی لە کچە خوێندکارێک کرد و بە پێنج گوللـە کوشتوویەتی کە چوار گوللـەیان بەر جەستە و گوللـەیەکیش بەر سەری کەوتووە.
کچەکە ناوی ئیمان ئیرشید بووە و لەوکاتەی لە تاقیکردنەوە هاتووەتە دەرەوە، کەسێکی کڵاو لەسەر تەقەی لێکردووە و لە ئەنجامدا ئیمان دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.