ناس کورد-
بۆ یەکەمجار نوسراوێکى نهێنى دەزگاى هەواڵگرى عێراق لەسەردەمى سەدام حوسەین بڵاوکرایەوە کە تایبەتە بە پێکهێنانى فیداییەکانى سەدام کە کاریان تیرۆر و تەقینەوە بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی نوسراوەکە کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵى 1999، بڕیاردراوە لەسەر دیاریکردنى 50 فیدایی دواى ئەوەى خولى تایبەتى هەواڵگرى دەبینن و کاریان تەقینەوە و تیرۆرکردن دەبێت.
هەر بەپێی نوسراوەکە، 10 یەکەمى خولەکە تایبەت دەکرێن بە لەندەن، 10 یەکەمى دووەم بۆ ئێران، 10 یەکەمى سێیەم بۆ هەرێمى کوردستان.