گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی داراییەوە

2022.06.26 - 15:42
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی داراییەوە

ناس کورد- 

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ ئەنجومەنی وەزارەت كۆبووەوە و دەڵێت، "بۆ مەبەستی زیادكردنی داهات پێویستیمان بە هەنگاوی كردارەكی هەیە و كاری مەیدانی و هەماهەنگی لایەنەكانی دیكە دەبێت لە پێشینەی كارەكانمان بێت." 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە: 

 

وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ ئەنجومەنی وەزارەت كۆبووەوە 

 

ڕۆژی یەک شەممە ڕێكەوتی 26ی حوزەیرانی 2022 بەڕێز ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابوری لەگەڵ ئەنجومەنی وەزارەت كۆبووەوە. 

 

لەسەرەتایی كۆبوونەوەكە، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری دەستخۆشی زۆری بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت هەبوو، كە هەموومان پێكەوە و وەكو یەك تیم كار لەسەر پلان و كارنامەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی دەكەن. 

 

هەر لەكۆبوونەوەكەدا، سەرجەم بەشداربوانی كۆبوونەوەكە پێنشیاز و پلانەكانی خۆیان خستە بەردەم وەزیری دارایی و ئابوری و تاوتوێی پێشنیازەكان كرا. 

 

لای خۆشیەوە، بەڕێز ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری، جەختی لەوە كردەوە، ڕێكاری بەرنامەكانی ئەنجومەنی وەزارەتمان لەسەر دوو بنەما دەبێت، ئەویش پلانی كورت مەودا و ستراتیژی دوور مەودایە. 

 

لە كۆتایی كۆبوونەوەكەش، ئاماژەی بەوە دا كە بۆ مەبەستی زیادكردنی داهات پێویستیمان بە هەنگاوی كردارەكی هەیە و كاری مەیدانی و هەماهەنگی لایەنەكانی دیكە دەبێت لە پێشینەی كارەكانمان بێت. 

 

ئەم كۆبوونەوە لە كاتێكدا، ڕۆژی پێنج شەممە رێكەوتی 23ی حوزەیرانی 2022 بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابوریان كرد و لەو كۆبوونەوەیەدا بەڕێز سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بە" کەمکردنەوەی خەرجییە ناپێویستییەکانی حکومەت کرد کە لە دووسەد ملیۆن دۆلارەوە بووەتە حەفتا ملیۆن دۆلار،  کەمکردنەوەی ئەو 130 ملیۆن دۆلارەی خەرجی و گەڕاندنەوەی بۆ گەنجینەی گشتیش، نەبووەتە هۆی ئەوەی ڕاییکردنی کاروبارەکانی حکومەت پەکی بکەوێت. " 

 

سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە، "کە داهاتیش لەم ماوەیە بەشێوەیەکی ڕێژەیی باشتربووە، بەڵام دەکرێ زۆر زیاتریش بێت لە چوارچێوەی کارنامەی حکومەت بۆ هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات و زیادکردنی داهاتی نانەوتی، کە زۆر ڕێگە هەن بۆ زیادکردنی داهات، بەبێ ئەوەی هیچ بارگرانییەک لە سەر