گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

هۆشدارییەک بۆ بازرگانان لە بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە

2022.06.26 - 15:13
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارییەک بۆ بازرگانان لە بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، لە شەش مانگی ئەمساڵدا تاوەکو ئێستا لانیکەم 999 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون و هەروەها زیاتر لە 1200 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەنێوبراون و سووتێندراون، جگە لە لەنێوبردنی هەزاران حەبی هۆشبەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان (یەکشەممە 26-6-2022) ئەو 999 تۆمەتبارە دراونەتە دادگەکان، 682 تۆمەتباریان لەلایەن دادگەوە سزادراون و 338 تۆمەتباری دیکەشیان دوای تەواوبوونی سزاکانیان ئازادکراون.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕی ئەو ماددە هۆشبەرانەی ئەمساڵ تاوەکو ئێستا دەستیان بەسەردا گیراوە، 132 کیلۆگرام و 729 گرام بووە، هەروەها ئەو دەرمانی پزیشکییە هۆشبەرانەیش دەستیان بەسەردا گیراوە بریتین لە "282 شیت و 136 پاکەت."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەو بڕەیش لە ماددەی هۆشبەر کە کێشەکانیان لە دادگا یەکلابووەتەوە و سووتێندراون و لەنێوبراون بڕەکەی 1230 کیلۆگرام و 950 گرام ماددەی هۆشبەر، 22 هەزار و 886 شیت حەبی هۆشبەر، 1001 دانە شرووب و هەزار و 280 دانە دەرزیی هۆشبەر بوون.

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە هۆشداریی داوەتە ئەو کەسانەی کە بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرن، "دووربکەونەوە لەو کارە ترسناکە و چارەنووسی خۆیان بپارێزن، کە لە ئەنجامدا دەستگیر دەکرێن و رێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر."