گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ڤیدیۆ؛ باوکێک لەناو دادگادا هێرشی کردە سەر تۆمەتباری کوشتنی ژن و منداڵەکەی

2022.06.26 - 14:01
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ باوکێک لەناو دادگادا هێرشی کردە سەر تۆمەتباری کوشتنی ژن و منداڵەکەی

ناس کورد-

باوکێکی ئەمریکی نەیتوانی کۆنترۆڵی خۆی بکات کاتێک لە دادگای ئۆهایۆ ئەو کەسەی بینی کە تۆمەتبارە بە کوشتنی ژن و منداڵەکەی، لە بەردەم هەموواندا ڕۆشت و هێرشی کردە سەری و لێی دا، بەڵام دەستبەجێ پۆلیس دەستوەردانی کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئەمڕۆ یەکشەممە (26ی حوزەیرانی 2022) بڵاویکردەوە، ڕووداوەکە پێنجشەممەی ڕابردوو ڕوویداوە، تۆمەتبارەکە بەناوی دێسیان براونە و تەمەنی 22 ساڵە، لە مانگی کانوونی دووەمی 2022دا بە چەقۆ نایتیچا لاتیمۆری و کوڕەکەی کوشت.

 

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە براون تۆمەتبارە بە فڕێدانی منداڵە سێ ساڵەکەی هیوز بۆناو ڕووبارێک لە ویلایەتی ئۆهایۆ، ڕاپۆرتی پزیشکی داد سەلماندوویەتی کە منداڵەکە بە زیندووی فڕێدراوەتە ناو ڕووبارەکە.

 

براون لەسەر کورسییەک لە بەردەم دادوەر دانیشتبوو، لە پشتیەوە هیوزی باوکی منداڵەکە و هاوسەری ژنەکە دانیشتبوو، بەپێی ڤیدیۆی کامێراکانی چاودێری کە لە ناو هۆڵی دادگاوە دانراوە، ئەو ساتەی نیشان دەدا کە هیوز هێرشی کردە سەر براون و چەندین جار لە سەری دا.

 

ئەو ئەفسەرانەی پۆلیس کە لەناو هۆڵی دادگادا بوون دەستوەردانیان کرد و لەگەڵ هیوزدا تووشی شەڕ بوون؛ بۆ ئەوەی بەردەوام نەبێت لە لێدانی تۆمەتباری کوشتنی ژن و منداڵەکەی.


لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە هیوز تەنها لە براونی نەداوە، دوای ئەوەی لەبەردەم پۆلیسدا ئارامی نیشانداوە، هەوڵیداوە جارێکی دیکە هێرش بکاتە سەر براون، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە، چونکە پۆلیس لەسەر زەوی هێشتووەتەوە تاوەکو تۆمەتبار لە هۆڵی دادگا دوورخرایەوە.


هیوز بەهۆی "سوکایەتیکردن بە دادگا" بە حەوت ڕۆژ زیندانی سزا درا.