ناس کورد-
لە بەغدای پایتەختی عێراق کەسێک براکەی خۆی کوشت و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق (یەکشەممە 26-6-2022) ڕایگەیاند، "مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوان لە بەغدا تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە براکەی خۆی کوشتووە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بە بڕیاری دادوەر و بە پێی مادەی 406 دەستگیرکراوە و لێکۆلینەوە لەگەڵیدا دەستیپێکردووە."