گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

پێنج بڕیاری نوێ لەبارەى دابەشکردنی بەنزینی 800 دیناری لە هەولێر

2022.06.26 - 11:39
App store icon Play store icon Play store icon
پێنج بڕیاری نوێ لەبارەى دابەشکردنی بەنزینی 800 دیناری لە هەولێر

ناس کورد-

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، ڕۆژانە 400 هەزار لیتر بەنزین بە پارێزگای هەولێر دەدرێت و سیستمی تاک و جووت بۆ بەنزینی 800 دیناری نامێنێت و تەکسی و پاسیش لە نۆ بەنزینخانە بەنزینی 690 دینارییان بۆ دابیندەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا (26ی حوزەیرانی 2022) ڕایگەیاند، بەنزینی 690 دیناری تەنیا بۆ پاس و تەکسی و "بە سیستمی تاک و جووت دەبێت."

ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەش کرد، "سیستمی تاک و جووت بۆ بەنزینی 800 دیناری نامێنێت و هەموو خاوەن بەنزینخانەیەک دەتوانێت لە وەرگرتنی بەنزینی 800 دیناری سوودمەند بێت."

بڕیاری کەمکردنەوەی باج لەسەر هاوردەکردنی بەنزین، وەکو پارێزگاری هەولێر ئاماژەی پێکرد، "وەک خۆی ماوە"، هۆشدارییش دەداتە ئەو بەنزینخانانەی کە دەستکاریی کوالێتیی بەنزین دەکەن و دەڵێت، "ناوی بەنزینخانەکان بڵاودەکەینەوە."

ئومێد خۆشناو ئەوەی خستەڕوو، ناتوانن لەم قۆناخەدا سیستمی کۆبۆن بۆ پێدانی بەنزین جێبەجێ بکەن. بە گوتەی پارێزگاری هەولێر، ئۆتۆمبێلەکانی پارێزگای هەولێر 57%ی کۆی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنن.