ناس کورد-
ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرا کرد، عێراق لە ساڵی 2022دا یەک ملیۆن و 800 هەزار تۆن برنج هاوردە دەکات و دەڵێت، "هەر هاوڵاتییەکی عێراقی ساڵانە 37 کیلۆ برنج بەکاردەهێنێت."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕێکخراوەکە لە ڕاپۆرتێکیدا (26ی حوزەیرانی 2022) دەڵێت، عێراق ئەمساڵ یەک ملیۆن و 800 هەزار تۆن برنج هاوردە دەکات کە 900 هەزاری زیاترە لە ساڵی ڕابردوو (2021) کە یەک ملیۆن و 100 هەزار تۆن بووە.
ڕێکخراوەکە دەشڵێت، "ناتوانرێت لەمساڵدا بەرهەمهێنانی برنج لە عێراق بزانرێت چونکە هیچ داتا و ئامارێک بەردەست نییە، بەڵام لە ساڵانی ڕابردوودا گەیشتووەتە 300 هەزار تۆن."
باسی لەوەشکردووە کە "هەر تاکێک لە عێراق 37 کیلۆ برنج بەکاردەهێنێت، لەکاتێکدا ئەو بڕە 36.8 کیلۆبووە لە ساڵانی 2021-2020دا."