گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئەرێنی بوون’’

یەکێتی مژدەی ’’نزیكبوونەوەی باش’’ لەگەڵ پارتی و لایەنەکان دەدات

2022.06.26 - 10:30
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی مژدەی ’’نزیكبوونەوەی باش’’ لەگەڵ پارتی و لایەنەکان دەدات

ناس کورد-

گوتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند، گفتوگۆكانی نێوان پارتی و یەكێتیی و لایەنە سیاسیەكان بەگشتی كاردانەوەی ئەرێنی هەبووە و "نزیكبوونەوەی باش هەیە بە ئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشەو گرفتە سیاسی و ئابوریەكان بۆ فەراهەمكردنی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سۆران جەمال تاهیر کە هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسیە بە میدیای فەرمیی حزبەکەی (26ی حوزەیرانی 2022) وت، "یەكێتیی لە سۆنگەی بەپرسیاریەتی و ئاستی بەشداریكردنی لەحكومەتی هەرێم بەپرسیاریەتی هەڵگرتووە و هەوڵی جددی داوە لە پێناو باشكردنی بارودۆخی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان، و ڕایگەیاند حكومەتی هەرێم دەبێت هەوڵەكانی چڕتر بكاتەوە لە پێناو چارەسەركردنی كەمووكورتیەكان و دابینكردنی خزمەتگوزاری لە سێكتەرە جیاوازەكان لە تەندروستی و پەروەردە و بوژاندنەوەی بازاڕ و دابینكردنی هەلی كار و خزمەتی گشتی، كەلەئاستی پێویستدا نین."


لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بەگفتوگۆكانی یەكێتیی لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسیەكانی عێراق لەپێناو دەرباز بوون لەو بنبەستە سیاسییەو هەڵبژاردنی حكومەتێكی نوێ خزمەتگوزار وتی، "عێراق بە بارودۆخێكی سەخت و دژوار تێدەپەڕێت و ئێمە وەكو یەكێتیی هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ سازان و لێكتێگەیشتن بووین، و بڕوامان بە زمانی گفتوگۆ هەبووە بۆ چارەسەركردنی كێشە سیاسیەكان، و لەگەڵ ئەوە نەبوین كورد ببێتە بەشێك لەململانێی نێوان هێز و لایەنە سیاسیەكانی عێراق."


ئاماژەیدا بەوەشدا كە دەبێت "ڕێز لە هەموو نەتەوە و پێكهاتەكان بگیرێت، وڕۆڵیان هەبێت لە حكومەتی داهاتووی عیراق، لەپێناو دامەزراندنی حكومەتێكی بنكە فراوانی بەهێزی بونیادنەر، كە لەئاستی داوا و داخوازیەكانی هاوڵاتیان بێت."


سەبارەت بەگفتوگۆكانی نێوان هێز و لایەنە سیاسیەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان گوتی، "یەكێتیی جەخت لەسەر بیروڕاكانی دەكاتەوە كە بەزووترین كات هەڵبژاردن بكرێت وكۆمسیونی باڵای هەڵبژاردن كارا بكرێتەوە ویاسای هەڵبژاردن هەموار بكرێت، بە هەماهەنگی وسازانی هێز ولایەنە سیاسیەكان، كەتێدا فرەبازنەیی پەیڕەو بكرێت و پێكهاتەكان بەئازادانە دور لەدەست تێوەردان نوێنەری خۆیان هەڵبژێرن وتۆماری دەنكدەران باكژ بكرێتەوە، و كاربە سیستمی بایۆمتری بكرێت بۆ شێوازی دەنگدان لەچوارچێوەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن لە كوردستان."