گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چۆن سێکسیان کردووە؟!

ژنێک دوای 10 مانگ بۆی دەرکەوت مێردەکەی لە ڕاستیدا ژنە

2022.06.26 - 10:11
App store icon Play store icon Play store icon
ژنێک دوای 10 مانگ بۆی دەرکەوت مێردەکەی لە ڕاستیدا ژنە

ناس کورد-

کچێکی ئەندەنوسی دوای 10 مانگ لە هاوسەرگیری بۆی دەردەکەوێت کە مێردەکەی لە ڕاستیدا ژن بووە و فێڵی لێ کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی میرۆری بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا (26ی حوزەیرانی 2022) دەڵێت، ئەو دوو هاوسەرە بۆ یەكەمجار لە ڕێگەی ئەپێکی بەستنی پەیوەندی خۆشەویستیی ئۆنلاینەوە یەكتریان ناسیووە.


دوای ئەوەی لە ژیانی ڕاستەقینەدا یەکتریان ناسی و چەند جارێکی یەکتریان بینی، دواتر کەوتنە پەیوەندی سۆزداری ڕاستەقینە و خۆشەویستەکەی یارمەتی دا لە چاودێریکردنی دایک و باوکە نەخۆشەکەی.


هەر بەپێی ڕۆژنامەكە، چەند هەفتەیەك لە پەیوەندی خۆشەویستی، مێردە ساختەکارەکە داوای كچەكەی کرد بۆ هاوسەرگیری، ئەوەش بە ئاگاداری دایك و باوكی کچەکە.


بەڵام بە تێپەڕبوونی کات خێزانەکە کەوتنە گومان لە مێردی کچەکەی، بەتایبەتی هەرگیز مێردەکەی خێزانەکەی خۆی نەناساند و بە تایبەت کە کاتیشی هەبوو.


هاوسەرە فریودراوەکە دەڵێت مێردە ساختەکارەکە کۆنتڕۆڵی سەرچاوە داراییەکانی خێزانەکەی کردووە و دەستی بەسەر بڕی 16 هەزار و 537 هەزار جونەیدا گرتووە.

 

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، خێزانەکە تێبینی ئەوەیان کردووە كە مێردی كچەكەیان هەرگیز جلوبەرگەكانی داناكەندووە و و کاتێکیش كەسانی دیكە لە ماڵەكەدا بوون بە جلوبەرگەوە حەمامی کردووە.

 

هاوژینەکەی تێبینی ئەوەیان کردووە کە سنگی مێردەکەی تا ڕادەیەک گەورەیە، کاتێک پرسیاری لێدەکرێت وتوویەتی کێشەی هۆرمۆنی هەیە.

 

بۆیە بەهۆی ئەو گومانەوە دایکەکە ئاگاداری پۆلیسی کردووە و سەرسوڕمانەکەش کاتێک بوو کە مێردەکە دانی بەوەدانا کە لە ڕاستیدا ژنە نەک پیاو.


کاتێکیش پرسیار لە ژنەکە کرا سەبارەت بە پەیوەندی سۆزداری نێوانیان، ڕوونیکردەوە کە مێرد ساختەکارەکە هەمیشە داوای کردووە گڵۆپەکان بکوژێنێتەوە و چاوی ببەستێت.