گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەیەک لە پەرلەمانتارى کورد لە بەغدا سکاڵایان لەسەر ئافرەتێک تۆمارکرد [بەڵگە]

2019.08.01 - 16:34
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەیەک لە پەرلەمانتارى کورد لە بەغدا سکاڵایان لەسەر ئافرەتێک تۆمارکرد [بەڵگە]

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ژمارەیەک ئەندامى پەرلەمانى عێراق سکاڵایەکى یاساییان لەدژى مونا حەمید عەجرەم  تۆمار کرد ئەو ئافرەتەى لە خۆپیشاندانێکى شارى کەرکوکدا بانگەشەى بەعسیبوون و ستایشى رژێمى بەعسى کرد. . لە سکاڵا یاساییەکەدا کە ئاراستەى دادوەرى دادگاى لێکۆڵینەوەى کەرخ کراوە، هەریەک لە رێبوار تەها، جەمال محەمەد شوکور، بێستون عادل، ئەڵماس فازڵ، دیلان غەفور، مەریوان نادر، ئەندامانى پەرلەمانى عێراق سکاڵایان لە دژى رەنا حەمید عەجرەم سەرۆکى کۆمەڵەى ئەحباب ئەلروح، تۆمارکردووە. . لە سکاڵاکەدا ئەو ئەندامانەى پەرلەمانى عێراق ئاماژەیان بەوە کردووە، لە بەدواداچوونمان بۆ ئەو خۆپیشاندانەى کە رۆژى (12ى تەموزى 2019) لە شارى کەرکوک ئەنجامدرا، گرتەیەکى ڤیدیۆیى رەنا حەمید عەجرەم تۆمارکراوە کە بەئاشکرا و لەناو خۆپیشاندانەکەدا وتوویەتى "ئێمە هەموومان بەعسى و سەدامین بەخودا". . ئەو ئەندامانەى پەرلەمانى عێراق روونیانکردۆتەوە، ئەو قسانە دژ بە یاساى قەدەغەکردنى حزبى بەعس و پارت و چالاکییە توندڕەو و تەکفیرییەکانە کە بە ژمارە 32 لە ساڵى 2016 دەرچووە و بەگوێرەى یاساکە هەر کەسێک ئینتماى بۆ حزبى بەعس هەبێت سزا دەدرێت بە بەندکردن بۆ زیاتر لە 10 ساڵ. .