گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

هاتوچۆی سلێمانی تونێلی پێشڕەو دادەخات

2022.06.26 - 09:27
App store icon Play store icon Play store icon
هاتوچۆی سلێمانی تونێلی پێشڕەو دادەخات

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بۆ ماوەی چوار کاتژمێر تونێلی پێشڕەو دادەخات بە مەبەستی چاککردنەوەی ڕێگاکەی. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ئاگادارییەکدا (26ی حوزەیرانی 2022) دەڵێت، "ئاگاداری شۆفێران و هاووڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ تونێلی پێشڕه‌و بۆ ماوه‌ی چوار كاتژمێر له‌ (9ی به‌یانی بۆ 1ی پاش نیوه‌ڕۆ) داده‌خرێت به‌ مه‌به‌ستی چاككردنی شه‌قامی ناو تونێلی پێشڕه‌و و شه‌قامی ده‌ره‌وه‌ی تونێله‌كه‌  له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پاراستن و چاككردنه‌وه‌ی ڕێگاوبانی سلێمانی".

 

دەشڵێت، "بۆیه‌ داوا له‌شۆفێران ده‌كه‌ین كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا ڕێگه‌ی سه‌رچیای ئه‌زمڕ به‌كاربێنن."