ناس کورد-
شەپۆلێکی خۆڵ و بارانبارین زۆربەی شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانیش دەڵێت، سبەینێ کاریگەرییەکەی لاواز دەبێت و ڕۆژانی دواتر کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ڕایگەیاند، " لە زۆربەی ناوچەکانی سلێمانی بە بڕی جیاواز باران باریووە و ھەورە بروسکەشی لەگەڵدا بووە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "سبەینێ یەکشەممە ئەو شەپۆلی خۆڵ و بارانبارینە لاواز دەبێت و پلەکانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن، ھەروەھا ڕۆژانی دواتر کەشوھەوا ئاسایی دەبێتەوە."