گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەهۆی ڕەشەبا و هەورە بروسکەوە کێشە بۆ کارەبای سلێمانی دروست بوو

2022.06.25 - 22:30
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی ڕەشەبا و هەورە بروسکەوە کێشە بۆ کارەبای سلێمانی دروست بوو

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی ڕەشەبا و هەورە بروسکەوە کێشە بۆ کارەبای سلێمانی دروست بووە و لەئێستادا سەرقاڵی چاکردنەوەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، "ئەو رەشەبا و هەورەبروسکەیەی کوردستان بەگشتی و پارێزگای سلێمانی گرتەوە، بەهۆیەوە لە ناو شار لە (٤٥ ) فیدەر و ( ١١ ) هێڵی ٣٣ کەیڤی لەکار کەوت، هەروەها لەدەرەوەی شاریش ( ٥٠ ) فیدەر و (‎٥ ) هێڵی ٣٣ کەیڤی کەوتن." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "خۆشبەختانە زۆربەی ئاسایی بوونەوە و تیمەکانیش سەرقاڵی چارەسەرکردنی ئەوانەن کە ماون."