ناس کورد-
د. بهرههم ساڵح، سهرۆك كۆماری عێراق لهپهیامێكدا ڕایگەیاند، هێرشەکانی سەر کێڵگەی نەوت و غازی کۆرمۆر و ناوچەکانی دیكه، بەئامانجگرتنی سەقامگیری و ئاسایشی وڵاتن، دەشڵێت، هیچ بژاردەیەک نییە جگە لە وەستانەوە بەرامبەر ئەو هەوڵە تاوانکاریانه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د. بەرهەم ساڵح لە تویتێکدا (شەممە 25-6-2022) ڕایگەیاند، "هێرشەکانی سەر کێڵگەی نەوت و غازی کۆرمۆر و ناوچەکانی دیكه، بەئامانجگرتنی سەقامگیری و ئاسایشی وڵات و لێدانە لە ئابوریی نیشتمانی".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هیچ بژاردەیەک لەبەردەمماندا نییە جگە لە وەستانەوە بەرامبەر ئەو هەوڵە تاواناکاریانه."
سەرۆک کۆماری عێراق دەشڵێت، " ئەرکی هەموو هێزە نیشتمانییەکانە پێکەوە پشتیوانی هێزە ئەمنییەکان و چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و سەروەری یاسا بکەن".